Accessibility links

نوێنەری ئەمەریکا: ئەمەریکا پێی وایە توندڕەوانی سریلانکا پلان بۆ ئەنجامدانی هێرشی زیاتر دادەنێن


نوێنەری ئەمەریکا لە سریلانکا ئالاینا تبلیتز وتی ئەمەریکا پێی وایە ئەندامانی ئەو کۆمەڵەیەی کە بەرپرس بوون لە تەقینەوەکانی سریلانکا لەوانەیە هێشتا لە دەرەوە بن و پلان بۆ هێرشی زیاتر دابنێن.

لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ڕۆیتەرز وتی " پێمان وایە هەڕەشەی تیرۆر هێشتا هەیە و پێدەچێت کەسانێک هەبن پلان دابڕێژن و کاربکەن. لەوانەیە هێشتا ئەندامی چالاک هەبێت لەو کۆمەڵەیەدا کە هێرشە تیرۆریستیەکەیان ئەنجامدا لە جەژنی زیندووبوونەوەدا و هێشتا دەستگیرنەکراون."

وتیشی " بەدڵنیاییەوە بەڵگەمان هەیە کە وامان لێدەکات بڕوا بکەین ئەو کۆمەڵەیە هێشتا چالاکن. پێمان وایە پلانگێڕانێک لە ئارادایە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG