سەرۆکی سریلانکا مایثریبالا سیریسینا وتی پۆلیس بە دوای 140 کەسدا دەگەڕێت کە پەیوەندییان هەیە بەو کۆمەڵەی ڕێکخراوی داعش کە هێرشەکەی سریلانکایان ئەنجامدا و 253 کەس تیایدا کوژران.
سەرۆکی سریلانکا بە ڕرۆژنامەنووسانی وت کۆمەڵێکی گەنجی سریلانکی لە ساڵی 2013 ەوە پەیوەندییان هەبووە بە ڕێکخراوی داعشەوە و هەروەها وتی بەرپرسانی سەرکردایەتی بەرگری و پۆلیس ئەو زانیارییانەیان پێ ڕانەگەیاندووە کە ئاماژەیان بە ئەگەری ڕوودانی هێرش داوە.
سەرۆکی سریلانکا لۆمەی حکومەتەکەی سەرۆک وەزیری سریلانکا ڕانێڵ ویکەرمسینگ کرد لە لاوازکردنی دەزگای هەواڵگری و سەنگ خستەسەر دادگاییکردنی ئەو سەربازانەی کە گوایە لە ماوەی جەنگی ناوخۆدا تاوانی جەنگیان ئەنجامداوە.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز