Accessibility links

وتەبێژێکی حکومەتی سریلانکا: تۆڕێکی نێودەوڵەتی دەستی هەبووە لە تەقینەوەکاندا


وتەبێژی حکومەتی سریلانکا ڕاجیثا سیناراتنی وتی ئەو تەقینەوانەی لە سریلانکا ئەنجامدران بە یارمەتی تۆڕێکی نێودەوڵەتی جێبەجێ کراون.

وتیشی " پێمان وانیە ئەم هێرشانە کۆمەڵێک کەس کە بوونیان هەیە لە وڵاتەکەدا ئەنجامیان دابێت، تۆڕێکی نێودەوڵەتی هەیە کە بەبێ ئەو تۆڕە لەم جۆرە هێرشە سەرکەوتوو نەدەبوو."

لەلایەکی دیکەوە وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا وەکو هۆشیاریدانێک سەبارەت بە گەشتکردن وتی گروپە تیرۆریستیەکان بەردەوامن لە پلاندانان بۆ ئەنجامدانی هێرشی دیکە لە سریلانکا دوای کوژرانی 290 کەس و برینداربوونی نزیکەی 500 کەسی دیکە بەهۆی کۆمەڵێک تەقینەوەوە لە کڵێسا و هۆتێلە گرانبەهاکانی سریلانکادا.

وتیشی " لەوانەیە تیرۆریستان بەبێ ئاگادارکردنەوەیەکی پێشوەخت لە هەرکاتێکدا بێت هێرشی دیکە ئەنجام بدەنەوە."

وتیشی لەنێو ئەو شوێنانەدا کە ئەگەریان هەیە بکرێنە ئامانج شوێنە گەشتیارییەکان و وێستگەکان و هۆکارەکانی گواستنەوە و بنکە بازرگانییەکان و هۆتێلەکان و پەرستگاکان و فڕۆکەخانەکان و شوێنە گشتیەکانی دیکەن.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG