هێزه‌كانی سوریای دێمۆكڕات ده‌ڵێن چاوه‌ڕوانی ده‌كه‌ن سه‌رله نوێ هێرش بۆ سه‌ر داعش له سوریا دا ده‌ست پێبكه‌نه‌وه و هێرشه‌كه سێ ڕۆژ ده‌گرێت.
ئاراس ئۆركه‌ش له هێزه‌كانی سوریای دێمۆكڕات گوتی ئه‌وان ٢،٥٠٠ شه‌ڕه‌وانی ئاماده‌یان بۆ شه‌ڕێك له له نێو و ده‌ورووبه‌ری گوندی باغۆز هه‌یه كه چه‌كدارانی داعش هێشتا تێیدا ماونه‌وه.
به گوێره‌ی ئاسۆشێتدپرێس به پشتیوانی بۆمبارانێكی قورسی هێزه‌كانی هاوپه‌یمان له ١ و ٢ی مانگی ٣، هێزه‌كانی سوریای دێمۆكڕات پێشڕه‌ویان كرد و ڕێگایه‌كی ده‌ربازبوونیان بۆ دانیشتوان هێشته‌وه. دوای كرداره‌كه، هه‌زاران دانیشوو و گه‌لێك چه‌كدار له ماوه‌ی ٤ ڕۆژ دا گوندی باغۆزیان چۆل كرد. به‌ڵام له وه‌تا ڕۆژی هه‌ینی ته‌نیا چه‌ند كه‌سێك له گونده‌كه هاتوونه‌ته‌ده‌ر، ئه‌وه‌ش ئه‌و گومانه دێنێته‌گۆڕ كه هێرشێكی دیكه‌ی پلاندانراو به‌ڕێوه‌یه.
ڕۆژی شه‌مه، له دووره‌وه ئاڵایه‌كی ڕه‌ش له نێو گوندی باغۆز ده‌دیترا، له هه‌مان كاتدا لۆری هات و چۆیان ده‌كرد. له به‌ره‌ی پێشه‌وه، شه‌ڕه‌ڤانانی هێزه‌كانی سوریای دێمۆكرات جێگیربوونه.
كاربه‌ده‌سته‌كه‌ی هێزه‌كانی سوریای دێمۆكڕات گوتی شه‌ڕه‌كه زوو ده‌ست پێده‌كات و كۆتایی ئاگربه‌ست له گه‌ڵ داعشه.
ئه‌و گوتی، "ئه‌وه‌ی پێشی ئێمه‌ی گرتووه مه‌ده‌نێكانن، ئێمه ژنان و منداڵان ده‌بینین له نێو چه‌كدارانی داعش دان."
له واشنگتن كاربه‌ده‌ستێكی باڵای وه‌زاره‌تی به‌رگری مه‌زه‌نده ده‌كات كه له‌وه‌تا ٢٠ی مانگی ٢ی ساڵی زاینی نزیكه‌ی ٢٠،٠٠٠ كه‌س، له نێویان دا ٣،٥٠٠ بۆ ٤،٠٠٠ پیاو، گوندی باغۆزیان چۆلكردووه.