وتەبێژی کۆشکی سپی شۆن سپایسەر وتی "دەستگیرکردنی هاوڵاتییەکی ئەمەریکی لە کۆریای باکوور جێی نیگەرانیە لە نێوەندی زیادبوونی خراپی ڕەوشەکە سەبارەت بە بەرنامە ناوەکی و موشەکییەکەی کۆریای باکوور.
ژمارە ئەو ئەمەریکاییانەی لە کۆریای باکوور دەستگیرکراون بەمەوە بوونە چوار کەس.
سپایسەر وتیشی " ئەمە جێی نیگەرانییە، ئێمە بەدڵنیاییەوە ئاگادارین و لەڕێی باڵێۆزخانی سوید و وەزارەتی دەرەوەمان کاردەکەین بۆ ڕزگارردنیان."
چوار هاوڵاتی ئەمەریکی دەستگیرکراون لە کۆریای باکوور کە ئەو وڵاتە هیچ پەیوەندییەکی سیاسیان نیە لەگەڵ ئەمەریکادا.
سەرچاوە / ڕۆیتەرز