پۆلیسی سپانیا ڕایگه‌یاندوه گۆمانلێکراوی سه‌ره‌کی هێرشه‌کانی بارسێلۆن یوونس ئه‌بو یه‌عقوب به ڕه‌گه‌ز مه‌راکێشی ڕه‌نگه هه‌ر زیندوو بێت که ڕۆژی پێنجشه‌ممه له ناوچه‌یه‌کی گه‌شتیاری بارسێلۆن ئۆتۆمبیلێکی جۆری وه‌نی دا به نێو خه‌ڵکدا، و ئه‌وان ئێستا به دوای ناوبراو دا ده‌گه‌ڕێن. ده‌گۆترێت ئه‌بویه‌عقوب ته‌مه‌ن 22 ساڵه له باکوری بارسێلۆن ژیاوه.
وه‌زیری نێوخۆی سپانیاش ده‌ڵێت خه‌ریکی لێکۆڵینه‌وه له سه‌ر ئه‌وه‌ن ڕاده‌ی هۆشداری ئاسایشی له وڵات‌دا ببه‌نه سه‌ره‌وه چون پۆلیسی سپانیا ئاگاداری کردوونه‌ته‌وه که ئێشتا له به دوای دوو ئه‌ندامی تری ئه‌م گرووپه تیروریستیه‌دا ده‌گه‌رێن. پێشتر ده‌گوترا گۆمانلێکراوی سه‌ره‌کی مووسا ئه‌ل که‌بیر ته‌مه‌ن 17 ساڵه‌یه که یه‌ک له‌و 5 که‌سه‌یه له ڕۆژئاوای بارسێلۆن به ده‌ستی پۆلیس کۆژرا.
گۆمانی ئه‌وه هه‌یه مووسا ئه‌ل که‌بیر له ناسنامه و په‌سپۆرتی براکه‌ی بۆ کرێ گرتنی ئۆتۆمبیلی وه‌ن و ئۆتۆمبیلیکی تر و به مه‌به‌ستی ڕاکردن که‌ڵکی لێ وه‌رگرتبێت.
پۆلیس ده‌ڵێت ئه‌م که‌سانه ده‌یانه‌ویست چه‌ندین هێرشی گه‌وره‌تر بکه‌ن به‌ڵام ته‌قینه‌وه‌ی ڕۆژی چوارشه‌مه له ئاڵکانار بوه هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌م که‌سانه نه‌توانن هێرشه تۆندتره‌کانی خۆیان ڕێکبخه‌ن. ته‌قینه‌وه‌ی غاز له بینایێک که ئه‌م که‌سانه تێیدا ده‌ژیان بوه هۆی ڕووخانی بیناکه و یه‌کیان لێ کۆژرا.
ڕۆژی هه‌ینی، واته دوێنی، سێ که‌س له شاری ڕیپوڵ و که‌سێکیش له ئه‌لکانار له لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر کراون که گۆمان ده‌کرێت ئه‌ندامی ئه‌م گرووپه تیروریستیه بووبن.
جێگای ئاماژه‌یه که ڕۆژی پێنجشه‌ممه له شه‌قامی ڕامبێڵا له ناوه‌ندی بارسێلۆن ئۆتۆمبیلێکی جۆری وه‌ن دای به نێو خه‌ڵکدا و 13 که‌سی کۆشت و 59 که‌سی بریندار کرد که ڕه‌وشی سه‌لامه‌تی 15یان باش نیه و له مه‌ترسی مردندان.