Accessibility links

ئیسپانیا و تورکیا لەبارەی گەڕان بە دوای وزە لە رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاستدا وتوێژدەکەن


وەزیری دەرەوەی ئیسپانیا رۆژی سێ شەممە هیوای بۆ ئەنجامدانی دیالۆگی راستەقینە خواست لەگەڵ ئەنکەرە پەیوەست بە مەسەلەی گەڕانی تورکیا بەدوای سەرچاوەی وزە لە ناوچەی رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست ، ئەمەش دوای ئەوەی مەولود چاوش ئۆغڵو ی هاوتا تورکییەکەی ئامادەیی خۆی دەربڕی بۆ دەستکردن بە وتوێژکردن لەو بارەیەوە.

لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی لە ئەسینا دوای سەردانەکەی بۆ تورکیا، وەزیری دەرەوەی ئسپانیا گوتی: چاوش ئۆغڵو ئامادەیی وڵاتەکەی پیشانداوە بۆ راگرتنی گەڕان بۆ ماوەی بەلای کەم یەک مانگ بە دوای سەرچاوەی وزە لە ناوچەی رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاستدا ،هاوکات وەزیری دەرەوەی ئیسپانیا گوتیشی مەرج کردارە نەک هەر بەقسە بگوترێت و دەبێت بەڵینەکە بەجێبگەێنرێت و بەرجەستەبکرێت. دوای سەردانەکەی وەزیری دەرەوەی ئیسپانیا بۆ تورکیا، بەرپرسێکی باڵای تورکی گوتی؛ وڵاتەکەی هەڵمەتی گەڕانی بەدوای سەرچاوەکانی وزە لەو ناوچەیەدا راگرتوە بەمەبەستی چاوەڕوانی وتوێژیان لەگەڵ یۆنان.

یۆنان و ئیسپانیا پێکەوە لەگەڵ فەرەنسا پلانی تورکیا رەتدەکەنەوە بۆ گەڕانی تورکیا بەدوای سەرچاوەی وزە لە ناوچەی نێوان قوبرس و دورگەی کریت . تورکیا لەگەڵ یونان و قوبرس لە ناکۆکیدان لەسەر مافی گەڕان بەدوای یەدەکی سەرچاوەی وزە.

سەرچاوە: رۆیتەرز.

XS
SM
MD
LG