Accessibility links

ئیسپانیا: بوونی ڕووسیا لە باکووری ئەفریکا زیاد دەبێت


وەزیری دەرەوەی ئیسپانیا خۆسێ مانوێل ئالبارێس دەڵێت بوونی ڕووسیا لە وڵاتانی باکووری ئەفریکا لە زیادبووندایە، لە ناوچەیەک کە ناسەقامگیری سیاسیی و چالاکییەکانی چەکدارەکان لە بڵاوبوونەوەدایە. هەروەها داکۆکی لە گۆڕینی سیاسەتی دەرەوەی ئیسپانیای کرد بەرامبەر ئەفریکا.

ئالبارێس چەند کاتژمێرێک پێش دەستپێکی کۆبوونەوەکەی هاوپەیمانێتی ناتۆ لە مەدرید بە کەناڵی ئانتێنا 3 ی وت " بوونی ڕووسیا لە ئەفریقا لەزیادبووندایە، لە وڵاتانی باکووری ئەفریقا."

دوو بەرپرسی باڵای حکومەتی ئیسپانیا بە ڕۆیتەرزیان گوت ئیسپانیا سیاسەتی دەرەوەی بەرامبەر ئەفریکا دەگۆڕێت، هاوکات داوا لە ناتۆ و یەکێتی ئەوروپا دەکات پشتیوانی لە پرسی کۆچکردن بکەن لەو کیشوەرەدا، کە بەهۆی داگیرکارییەکەی ڕووسیاوە لە ئۆکرانیا خراپتر بووە.

ئالبارێس گوتی سەرچاوەی سەرەکی تیرۆر لە ساحیلە، لەو ناوچەیەدا دامەزراوەی زۆر لاواز هەن و ئەنجومەنی سەربازیی زۆر زۆری لێیە، قەیرانی خۆراکی تێدایە و کۆچبەران لەوێوە کۆچ دەکەن.

دوو بەرپرسەکە گوتیان ئیسپانیا دەیەوێت سوود لە کۆبوونەوەکەی ناتۆ وەربگرێت تاوەکو پشتیوانی لە دۆسییەکەی بکرێت و ناتۆ سەنگ بخاتە سەر ئەفریکا، هەروەها ڕەنگە داوای هاوبەشیکردنی زیاتری زانیارییە هەواڵگرییەکان بکات، بەتایبەتی لەسەر بابەتەکانی کۆچ.

جگە لە ناوچەی ساحیل، ئالبارێس وتی نەیزانیوە هێزەکانی ڕووسیا لە بەشی باشووری بیابانی سەهارادا بوونیان هەیە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG