Accessibility links

ئیسپانیا ده‌ڵیت به‌شی فریاکه‌وتنی ده‌ریایی 57 کۆچبه‌ری ڕزگار کردووه‌


به‌شی فریاکه‌وتنی ده‌ریایی ئیسپانیا ڕایگه‌یاند 57 کۆچبه‌ری له‌2 به‌له‌مدا ڕزگار کردوه‌، ئه‌وانه‌ی له‌هه‌وڵدابوون ‌له‌مه‌غریبه‌وه‌ به‌ره‌و ئیسپانیا له‌ده‌ریای ناوه‌ڕاست بپه‌ڕنه‌وه‌.

به‌شی فریاکه‌وتن ده‌ڵێت له‌ته‌نگه‌به‌ری شاخی تارق دوای ئه‌وه‌ی هێزی پاسه‌وانی مه‌ده‌نی ئیسپانیا به‌له‌مێکیان به‌دی کرد ڕێگریان لێکرد،که‌ 4 که‌سی مه‌غربی تێدابون و ته‌ندروستیان باش بوو، پاشان پاپۆڕی فریاکه‌وتن ئه‌و که‌سانه‌ی بۆ که‌نار گواسته‌وه‌.

پاپۆڕێکی‌ دیکه‌ی فریاکه‌وتنی ده‌ریا له‌ نزیک دورگه‌ی ئه‌لبران که‌ بنکه‌ی فریاکه‌وتنی ده‌ریایی لێ‌یه‌، ڕێگری له‌به‌له‌مێک کرد که‌ 53 کۆچبه‌ری تێدابوو و نه‌زانره‌وه‌ سه‌ر به‌ چ وڵاتێکن. چاوه‌ڕوان ده‌کرێت ئه‌و کۆچبه‌رانه‌‌ دواتر بیانگه‌ڕێننه‌وه‌ که‌ناری ئیسپانیا.

هه‌زاران له‌ کۆچبه‌ر له‌ئه‌فریکاوه‌ هه‌وڵده‌ن به‌ به‌له‌می بچووک که‌ بۆ ده‌ریای گه‌وره‌ ناگوونجێت بۆ ئه‌وروپا بپه‌ڕنه‌وه‌.

XS
SM
MD
LG