Accessibility links

سپانیا حکومه‌تێکی سه‌ربه‌خۆی کاتالۆنیا په‌سند ناکات


حکومه‌تی سپانیا هه‌نگاوێکی ناوه‌ بۆ چالاکردنی بڕگه‌یه‌کی ده‌ستوری، پێشتر کاری پێنه‌کراوه‌، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت کۆنترۆڵی کاته‌لۆنیا بکات.

شه‌ممه‌ حکومه‌تی سپانیا پلانێکی ئاشکراکرد بۆ لابردنی ڕابه‌رانی جووداخواز له‌ کاته‌لۆنیا و دانانی نوینه‌رانی گه‌ل له‌ جێگایان و داواکردن بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی نوێی هه‌رێمه‌که‌، به‌ به‌کارهینانی ده‌سه‌ڵاتی ده‌ستوری پێشتر کاری پێنه‌کراوه‌ بۆ کۆنترۆڵکردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچه‌ پێشکه‌وتوه‌ پیشه‌سازیه‌ که‌ هه‌ڕه‌شه‌ی جیابوونه‌وه‌ ده‌کات.

دوای دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، سه‌رۆک وه‌زیرانی ئیسپانیا (ماریانۆ ڕاهۆی) گوتی ئه‌و ده‌یه‌وێت ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی وڵات ڕێگا به‌وه‌زیرانی ناوه‌ند بده‌ن کاری هه‌موو ئه‌ندامانی حکومه‌تی خۆجێی کاته‌لۆنیا بکه‌ن، له‌وانه‌ کۆنترۆڵکردنی پۆلیسی هه‌رێمه‌که‌ و دارایی و میدیا گشتیه‌کان.

له‌هه‌وڵێکدا بۆ ڕێگری کردن له‌ سه‌ربه‌خۆیی ئه‌وه‌ی سیاسیه‌ جوداخوازه‌کان ڕابه‌رایه‌تی ده‌که‌ن، ڕاهۆی هه‌وڵ ده‌دات هه‌فته‌ی داهاتوو ڕه‌زامه‌ندی په‌رله‌مان به‌ده‌ستبێنێت بۆ به‌ده‌ستهینانی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ و ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژرادن له‌ هه‌رێمه‌که‌دا.

XS
SM
MD
LG