Accessibility links

به‌رپرسی باڵای سه‌ربه‌خۆیی له‌ کاتولینا داوای یه‌کگرتوویی ده‌کات


کاتالۆنیا، سپانیا

شه‌ممه‌ به‌رپرسێکی باڵای ڕابه‌رانی جوداخوازان له‌ کاتالۆنیا داوای یه‌کگرتوویی کرد، له‌کاتێکدا ململانی و دابه‌شبوون لای ئه‌وانه له‌ ئارادایه‌ که‌ ستراتیجیه‌تی دابه‌شبوونی ناوچه‌ی باکووری ڕۆژهه‌ڵاتی ئیسپانیایان هه‌یه‌.

جێگری سه‌رۆکی هه‌رێمی کاتالۆنیا ئۆریول جۆنکویراس گوتی " پێویسته‌ جوداخوازان ململانێ ڕاگرن و پشتیوانی له‌هه‌وڵی ئه‌م دوایانه‌ی سه‌رۆکی کاتالۆنیا دای بۆ دانوستاندن له‌گه‌ڵ حکومه‌تی ناوه‌ندی ئیسپانیا" بکه‌ن.

جۆنکویرا گوتیشی "ده‌بێت یه‌گرتوویی بپارێزین که‌ ئه‌م هه‌نگاوه‌ بۆ به‌ده‌ستهێنانی کۆمار پێویسته‌، ده‌بێت دووباره‌ باوه‌ڕی خۆمان به‌یه‌کگرتویی دووپاتکه‌ینه‌وه‌، یه‌کگرتنێک له‌پشت حکومه‌ته‌که‌مان و زۆرینه‌ی په‌رله‌مان".

له‌وده‌مه‌ی سه‌رۆکی هه‌رێمه‌که‌ کارلیس بۆدیمێۆنت له‌ڕۆژی 3 شه‌ممه‌دا به‌ڕوونی ڕایگه‌یاند سه‌ربه‌خۆیی بۆ چه‌ند هه‌فته‌یه‌ک دواده‌خات به‌ ئه‌و هێوایه‌ی ڕێگا بۆ دانوستاندن له‌گه‌ڵ مه‌درید خۆش بکه‌ن، دابه‌شبوون له‌نێوان جوداخوازانی کاتالۆنیا سه‌ری هه‌ڵداوه‌.

ئه‌م بڕیاره‌ زۆرێکی له‌ جوداخوازن نائۆمێد کرد، ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت ناوچه‌ی باکووری ڕۆژهه‌ڵاتی پێشکه‌وتوو که‌ ژماره‌ی دانیشتوانی 7.5 ملێۆن که‌سه‌ له‌ئیسپانیا جیاکه‌نه‌وه‌.

XS
SM
MD
LG