Accessibility links

سەرکردەی کەتەلۆنیا بەڵگەنامەیەک واژۆ دەکات سەبارەت بە ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی کەتەلۆنیا


سەرکردەی کەتەلۆنیا کارڵس بۆدگمۆن و سیاسییەکانی ناوخۆی کەتەلۆنیا بەڵگەنامەیەکیان واژۆ کرد کە سەربەخۆیی هەرێمەکەیان لە ئیسپانیا ڕادەگەیەنێت بەڵام ڕوون نەبۆوە کە ئایا ئەو بەڵگەنامەیە هیچ بەهایەکی سیاسیی هەیە یاخوود نا.

بەڵگەنامەکە لەژێر ناونیشانی " ڕاگەیاندنی نوێنەرانی کەتەلۆنیا " دابوو تیایدا هاتووە دەڵێت کەتەلۆنیا ئەمڕۆ سەربەخۆیی ڕادەگەیەنێت.

بۆدگمۆن وتی " داوا لە هەموو ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان دەکەین دان بنێن بە کۆماری کەتەلۆنیادا و بە وڵاتێکی سەربەخۆ ناودێری بکەن. داوا لە حکومەتی کەتەلۆنیا دەکەین هەموو ڕێوشوێنێکی پێویست بگرنە بەر بۆ ئەوەی ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی بکرێت و بەتەواوەتی ڕابگەیەنرێت."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG