هه‌زاران که‌س له مه‌درید و به‌رشه‌لۆنه کۆبوونه‌وه وداوای وتوێژیان کرد، له‌کاتێکدا قه‌یرانێکی سیاسی له‌سه‌ر داوای جیابوونه‌وه‌ی کاتا‌لۆنیا له گۆڕێ دایه.
خه‌ڵک له ده‌مێکدا پۆشاکی سپیان له‌به‌رکردبوو و له پایته‌ختی ئیسپانیا له‌مه‌درید وبه‌رشه‌لۆنه‌ی کاتا‌لۆنیا وه‌ک په‌یامێک بۆ سیاسیه‌کانی ئیسپانیا له‌ژێر دروشمی "با وتوێژکه‌ین" گردبوونه‌وه.
ڕێکخه‌رانی گردبوونه‌وه‌کان داوایان له‌خه‌ڵکی کردبوو هیچ ئاڵایه‌ک هه‌ڵنه‌که‌ن ، نه ئسپانی و نه کاتالۆنیایی، ته‌نها جلی سپی بپۆشن.
هاوکات له مه‌درید گردبوونه‌وه هه‌بوو بۆ پشتیوانی یه‌کێتی ئیسپانیا و دژ به سه‌ربه‌خۆیی که‌تالۆنیا.
ئه‌م گردبوونه‌وه‌انه دوای 6 ڕۆژ دێت له ئه‌نجامدانی ڕاپرسی له کاتا‌لۆنیا ده‌رباره‌ی جیابوونه‌وه، ئه‌وه‌ی حکومه‌تی ئیسپانیا به نایاسایی ناوی ده‌بات و دادگای باڵای وڵات ڕه‌تیکرده‌وه.
ده‌سه‌ڵاتی کاتا‌لۆنیا ده‌ڵێت ده‌نگدانی "به‌ڵێ" زۆرینه بوه، هه‌رچه‌نده که‌متر له نیوه‌ی ده‌نگده‌ران ده‌نگیان داوه.