Accessibility links

کۆریاییەکان ئاهەنگ دەگێرن بەبۆنەی بەدەستهێنانی فیلمێکیان بۆ چوار خەڵاتی ئۆسکار


کۆریای باشور ئاهەنگی سەرکەوتنی گەورەی فیلمی" Parasite" لە خەڵاتی 92 هەمین ساڵەی ئۆسکار دەگێڕیت لە دوای ئەوەی دەرهێنەر(بۆنگ جوون هۆ) پایەدارترین خەڵاتی ئەم ئاهەنگەی واتە ئۆسکاری باشترین وێنەی بۆ وڵاتەکەی بردەوە.

دوای بە دەستهێنانی 3 خەڵاتی دیکەی باشترین دەرهێنەر، باشترین فیلمی زمانی بێگانە و باشترین سیناریۆی سەرەکی، بۆنگ بەمەبەستی وەرگرتنی خەڵاتی چوارەم و کۆتایی بۆ باشترین وێنە لە 9 مانگی 2 لەسەر سەکۆی هاڵیوود ئامادە دەبێت.

قسەکانی ئەو هەرچەندە کورت بوو بەڵام بەلایەنی کەم لەناویاندا قسەیەکی خۆشی تێدابوو کە گوتی"وامدەزانی من تەواو بووم بۆ ڕۆژەکە وئامادەم بۆ پشوودان" بۆنگ گوتی " من دەخۆمەوە تا بەیانی "

لە سۆێل خەڵکی کۆریای باشور ڕوودەکەنە تویتەر و تورەکۆمەڵایەتییەکانی دیکە تاوەکو خۆشی خۆیان سەبارەت بە سەرکەوتنە مێژووییەکەی ئەو فیلمە دەرببڕن.

Parasite یەکەم فیلمە کە توانیویەتی خەڵاتی ئۆسکارلە بەشی زمانی بێگانە بۆ باشترین وێنە بباتەوە و هەروەها یەکەم فیلمی کۆریای باشوورە کە ئەو خەڵاتە وەردەگرێت. ناوی بۆنگ بە خێرایی لە تویتەری کۆرییەکاندا بڵاوبۆوە و لەهەمان کاتدا سینەماکانی دەوروبەری سۆێل بەپەلە ڕایانگەیاند کە جارێکی تر فیلمی " Parasite" دوای 9 مانگ لە نمایشی یەکەمی، لەسەر شاشەی سینەماکان نمایش دەکرێتەوە.

وۆۆ یێ جن، خوێندکاری زانکۆ کە لە کافیتریا کار دەکات بە دەنگی ئەمریکای گووت" بۆ خۆم وەک کۆرییەک زۆر شانازی دەکەم کە "Parasite" توانیویەتی ئەم خەڵاتە بەدەست بهێنێت. " فیلمەکە وادیارە دڵی کۆرییەکان و بیانییەکان دەرەوەی وڵاتی بردوە."

سەرۆکی کۆریای باشور موون جاێ-ین لە دوای وتەکانی بۆنگ، لە ڕێگای توویتەوە پیرۆزبایی خۆی بە کورتی راگەیاند و گووتی " من بە( بۆنگ جوو هۆی )دەرهێنەر و ئەکتەر و دەستەکەی شانازی دەکەم و سوپاسیان دەکەم کە سەربەرزی و بوێریان لە ناو خەڵکدا نیشاندا و وایان کرد لە دۆخیکی دژواردا کۆببنەوە."

سەرکەتنەکانی " PARASITE"

"PARASIT" کۆمیدیایەکی تاڵە لە بارەی خێزانێکی هەژاری کوریای باشور کە داکیۆمێنتی شیاو بۆ کار کردن لە ماڵە دەوڵەمەندێکدا تەزویر دەکەن تاوەکو بتوانن وەک مامۆستای تایبەت و کەیبانوو و شۆفێری تایبەت لەگەڵیاندا کار بکەن. لە نیگای یەکەمدا وادەردەکەوێت کە فیلمەکە، فیلمێکی نورماڵە و شتێکی نوێ بۆ گووتن نییە، بەڵام نواندنی سەرنجراکێشی ئەکتەرەکان و هونەری وێنەگرتن لە کۆتاییدا بە شێوەکی بەهێز کۆدەبنەوە تاوەکوو فیلمێک بەپەیامێکی کۆمەڵایەتی بەهێز دروست بکەن.

کیم هیونگ هیون مامۆستای هونەرە بینراوەکان لە زانکۆی کالیفۆرنیا- ئیروین، دەڵیت کە "Parasite " چیرۆکێکی جیهانی بە شێوەیەک دەگێڕێتەوە کە بە ڕوونی بۆتە هۆی سەرکەوتنی فیلمەکە.

فیلمەکە باس لە گرنگیدانی ئارەزووی زیاتری کۆرییەکان دەکات لە بواری پیشە و پەروەردەدا هەروەها باس لە گۆڕینی کەش و هەوا و نایەکسانی ئابووری دەکات."

کیم دەشڵیت " بەڵی، فیلمی Parasite پێکەنیناوییە و زۆرێک لە بنەڕەتە کۆمیدی و( ساتێرییە) کۆمەڵایەتییەکانی تێدایە، بەڵام لەهەمان کاتدا تاڵە و دوای بینینی فیلمەکە تامێکی تاڵ لە سەر دەم دەهێڵیتەو و ئەمەش بە شێوەیەک راتدەکێشێت و هاوسۆزیت زیاد دەکات بە جۆرێک ئەو پرسیارەمان لا دروست دەکات کە چۆن ئیمەش لە دروست بوونی ئەو دۆخەدا هاوبەشین."

تەنانەت سەرۆکی کۆریای باشور موون جەی ئین دان بە پەیامی جیهانی فیلمەکە دادەنێت و لە توویتەکەیدا دەڵیت کە " Parasiteبە چیرۆکێکی تایبەت بە کۆریا دەچێتە ناو دڵی هەموو خەڵکی دونیاوە،فیلمێکی کۆمیدی و لە هەمان کاتدا خەمگین. Parasite هەروەها پەیامێکی کۆمەڵایەتی لە ڕێگای چیرۆکێکەوە دەگەیەنێت وشێوەیەکی دیار و سەرکەتوانەی ئەو گەیاندنەش ئەوەیە کە پێمان دەڵیت فیلمێک چەند دەتوانێت بەهێز و کاریگەر بێت.

بۆ هاوڵاتیانی دانیشتوی کۆریای باشور Parasite شیاوی هەمان ستایەش و پیاهەڵدان بوو.

لی جی هی تەمەن 28 ساڵ کە بە دوای ئیشی کۆندا دەگەڕێت بە دەنگی ئەمریکای راگەیاند "من کەوتمە ژێر کاریگەری بونگ جوون هۆەوە، هەر دیمەنێک لە فیلمەکە بۆ من سەرنجراکێش بوو. بینەر والێ دەکات بە قووڵی بیر لە فیلمەکە بکاتەوە. هەروەها دەشڵیت " من تەنیا بینەرێکی لابەلای فیلمەکانم، بەڵام دوای بینینی ئەم فیلمە هەست دەکەم دەتوانم ببم بە ڕەخنەگر و شیکەرەوەی فیلم.

‌هێشتا روون نییە داهاتووی بۆنگ و ئەکتەرەکانی چی دەبێت، بەڵام سەرکەوتنی Parasite لەوانەیە ببێت بە ئاسۆی سەردەمێکی نوێ بۆ سینەمای کوریای باشوور. فیلمەکە بێجگە لە چوار خەڵاتی ئۆسکار، توانیویەتی براوەی 180 خەڵاتی ناوخۆ و هەروەها بەرزترین شانازی و خەڵاتی ڤیستڤاڵی کان- the Palme d’Or- و باشترین سناریۆی سەرەکی لە ئاکادیمی هونەر و تیڤی بریتانیادا بێت.

کیم کیونگ مینی تەمەن 33 ساڵ، کرێکار لە نوسینگەیەکی سۆێلدا دەڵیت"من وابیردەکەمەوە کە خەڵک لە دونیادا لە دوای بینینی Parasite بە ڕیزەوە هەڵسانگاندن بۆ فیلمی کوریای باشوور دەکەن. دەشڵیت" من شانازی بەوە دەکەم کە دەرهێنەر و ئەکتەرەکان کردیان و چاوەڕێی سەرکەوتنی زیاتری دەرهێنەرانی کۆریای باکوور دەکەم.

XS
SM
MD
LG