Accessibility links

کۆریای باشوور: پێویستە ئەمەریکا بەبێ ڕەزامەندی سیئۆل لە کۆریای باکوور نەدات


سەرۆکی حیزبی فەرمانڕەوا لە کۆریای باشوور چو من ئی وتی سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ لەژێر هیچ بارودۆخێکدا نابێت کردەوەی سەربازیی دژی کۆریای باکوور ئەنجام بدات بەبێ ڕەزامەندی حکومەتی کۆریای باشوور.

چو لەمیانەی کۆبوونەوەکەیدا لە ناوەندی توێژینەوە زانستیەکان لە واشنتن وتی " سەرۆک ترامپ زۆر جەخت لەوە دەکاتەوە کە هەموو بژاردەکان لەسەر مێزەکەن، دەمانەوێت دڵنیا ببینەوە لەوەی بژاردەی تایبەتی هەڵگیرساندنی جەنگێکی دیکە لەسەر ئەو مێزە نیە. ئەمەریکا لەژێر هیچ بارودۆخێکدا نابێت بژاردەی سەربازیی بەکاربهێنێت بەبێ ڕەزامەندی کۆریای باشوور."

وتی " دەبێت هەوڵ بدەین بگەین بە چارەسەرێکی ئاشتیانە بۆ بابەتەکە ئیتر بە هەر ڕێگەیەک بێت."

ئەم لێدوانانەی چو کە واچاوەڕواندەکرێت لەگەڵ بەرپرسانی بەڕێوبەرایەتییەکەی سەرۆک ترامپدا کۆببێتەوە ترسەکانی کۆریای باشوور دەردەخات لە هەر لێدانێکی ئەمەریکا بۆ کۆریای باکوور دژی بەرنامە ناوەکیی و موشەکییەکەی پیۆنگیانگ و ئەوەش کاردانەوەیەکی ڕووخێنەری لێدەکەوێتەوە لەلایەن کۆریای باکوورەوە.

سەرۆک ترامپ هەفتەی ڕابردوو لەمیانەی سەردانەکەیدا بۆ سیئۆل کۆریای باکووری ئاگادار کردەوە لەوەی ئامادەیە هێزی سەربازیی ئەمەریکی بەکاربهێنێت دژی کۆریای باکوور بەڵام داوای لە پیۆنگیانگ کرد ڕێکەوتنێک ئەنجام بدەن.

چو وتی پشتیوانی لە گفتوگۆکردن دەکات لەگەڵ کۆریای باکووردا بە هەمان شێوەی سەرۆکەکەیی و هاوڕێکەی لە حیزبی دیموکرات مون جەی ئین، وتی سیئۆل پشتیوانی لە سیاسەتەکەی سەرۆک ترامپ دەکات بە بەکارهێنانی توندترین فشار لەسەر پیۆنگیانگ لەڕێی سزاکانەوە.

بەڵام وتیشی داخستنی دەرگاکان لەبەردەم گفتوگۆدا لەوانەیە کۆریای باکوور ناچار بکات حساباتی هەڵە بکات.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG