Accessibility links

شارەزایانی ئەمەریکا: هێرشکردنە سەر کۆریای باکوور پێویستی بە ڕەزامەندی سیئۆل نیە


سەرۆکی کۆریای باشوور دەڵێت هەر ئەرکێکی سەربازیی دژی کۆریای باکوور نابێت لە نیمچە دوورگەی کۆریا بەبێ ڕەزامەندی حکومەتی وڵاتەکەی ئەنجام بدرێت، بەڵام فەرماندە سەربازییەکانی پێشوویی ئەمەریکا و شارەزایان خوێندنەوەیەکی جیاوازییان هەیە بۆ بارودۆخەکە.

بۆ چەند هەفتەیەک سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ و ڕژێمەکەی کیم جۆنگ ئونی سەرۆکی کۆریای باکوور ناکۆکییەکانی خۆیان پیشاندا، لەنێوەندی ئەمانەدا سەرۆکی کۆریای باشوور مون جەی ئین وتی ناهێڵێت جەنگێکی تر لە نیمچە دوورگەی کۆریا ڕووبدات کە لەوێ کاریگەرییەکانی جەنگی کۆریای ساڵی 1950-53هێشتا ماوە.

مون دەڵێت " ئەرکی سەربازیی لە نیمچە دوورگەی کۆریا تەنها دەکرێت لەلایەن کۆریای باشوورەوە بڕیاری لەسەر بدرێت و هیچ کەسێکی دیکە ناتوانێت بڕیاری ئەرکی سەربازیی بدات بەبێ ڕەزامەندی کۆریای باشوور."

سەرچاوە/ VOA

XS
SM
MD
LG