وەزارەتی دەرەوەی کۆریای باشوور دەڵێت وڵاتەکە بەنیازە 1 ملیۆن دۆلار دابین بکات بۆ یارمەتیدانی قوربانییانی بومەلەرزەکەی ئەفغانستان کە بووە هۆی گیان لەدەستدانی 1000 کەس.
ڕۆژی چوارشەممە بومەلەرزەیەک بە گوڕی 6.1 لە ئەفغانستانیدا و بووە هۆی گیان لەدەستدانی لانی کەم 1000 کەس، بەرپرسانی ناوخۆی ئەفغانستانیش دەڵێن پێشبینی دەکەن ئەو ژمارەیە زیاتر ببێت و زۆرێک لە خەڵکەکە هێشتا لەژێر پاشماوەکاندا گیرییان خواردووە.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز