Accessibility links

ڕاپۆرت: کۆریای باشوور بەنیازە فڕۆکەی ئێف-35 بکڕێت


ڕۆژنامەیەکی کۆریای باشوور ئەمڕۆ ئاماژەی بەوەدا سیئۆل بەنیازە 20 فڕۆکەی جەنگی لە جۆری ئێف-35 لە ئەمەریکا بکڕێت دوای کەمتر لە دوو مانگ لەو کاتەوەی سەرۆک ترامپ وتی کۆریای باشوور چەک و پێداویستی نوێی سەربازیی بە بڕی ملیۆنان دۆلار دەکڕێت.

ڕۆژنامەی گۆنگانگ ئیلبۆ لە سەرچاوەیەکی حکومییەوە بڵاویکردەوە بەڕێوبەرایەتی بەرگری کۆریای باشوور دەستی کردووە بە ڕێوشوێنەکانی کڕینی بیست فڕۆکە نوێیەکە.

جێی ئاماژەیە لە ساڵی 2014 دا کۆریای باشوور بە فەڕمی پلانی کڕینی 40 فڕۆکەی جەنگی لە جۆری ئێف-35 ی ڕاگەیاند کە بەنیازە لە کۆمپانیای لۆکهێدی ئەمەریکای بکڕێت.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG