Accessibility links

سەرۆکی کۆریای باشوور: پێویستە کۆریای باکوور و ژاپۆن گفتوگۆ ئەنجام بدەن


سەرۆکی کۆریای باشوور مون جەی ئین

سەرۆکی کۆریای باشوور مون جەی ئین بە ڕۆژنامەیەکی ژاپۆنی وت پێویستە لەسەر ژاپۆن و کۆریای باکوور گفتوگۆ ئەنجام بدەن بۆ ئاسایی کردنەوە پەیوەندییەکانی نێوانیان و پەرەپێدان بە ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکەدا.

مون لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ڕۆژنامەی یومیری وتی " پێم وایە بە تایبەتی دەبێت گفتوگۆکانی نێوان کۆریای باکوور و ژاپۆن دەست پێبکەنەوە."

وتیشی " ئەگەر کۆریای باکوور و ژاپۆن پەیوەندییەکانیان ئاسایی کردەوە ئەوا ڕۆڵێکی گرنگی دەبێت لە ئاشتی و ئاسایشی باکووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیادا."

جێی ئاماژەیە مانگی ڕابردوو مون جەی ئین و ڕابەری کۆریای باکوور کیم جۆنگ ئون یەکەمین کۆبوونەوەی خۆیان ئەنجامدا و ڕێکەوتن لەسەر ئەوەی چەکی ناوەکیی لە نیمچە دوورگەی کۆریادا نەهێڵن. مون لە میانەی چاوپێکەوتنەکەیدا لەگەڵ ڕۆژنامەکەدا وتی کیم لە کۆبوونەوەکەدا وتوویەتی " لە هەر کاتێکدا بێت ئامادەم لەگەڵ ژاپۆندا گفتوگۆ بکەم."

هێشتا ژاپۆن لێدوانی لەسەر ئەو بابەتە نەداوە. بەڵام ژاپۆن بەرنامە ناوەکیی و موشەکییەکەی کۆریای باکووری بە مەترسیدارترین هەڕەشە بۆ سەر ژاپۆن ناودێر کردووە لە دوای جەنگی جیهانی دووەمەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG