Accessibility links

سەرۆکی کۆریای باشوور: نەخێر بۆ شەڕێکی نوێ لە نیمچە دوورگەی کۆریا


سەرۆکی کۆریای باشوور مون جی ئین وتی نیمچە دوورگەی کۆریا نابێت هیچ شەڕێکی تری تێدا ڕووبدات و داوای لە کۆریای باکوور کرد واز لە هەڕەشەکانی بهێنێت لەکاتێکدا گرژییەکانی نێوان پیۆنگیانگ و واشنتن لەزیادبووندان و بیر لە بژاردەی سەربازیی دەکەنەوە.

مون لە لێدوانێکیدا لەسەرەتای کۆبوونەوەکەی لەگەڵ گەورە بەرپرسان و ڕاوێژکاراندا وتی " نابێت شەڕێکی نوێ لە نیمچە دوورگەی کۆریا ڕووبداتەوە، هەرچیەک بەرەو ڕوومان ببێتەوە دەبێت هەرچۆنێک بێت بە شێوەیەکی ئاشتیانە بابەتی بەرنامە ناوەکییەکەی کۆریای باکوور چارەسەر بکەین." بنکەی سەرۆکایەتی کۆریای باشوور کە بە کۆشکی زەرد ناسراوە لێدوانەکانی بڵاوکردەوە.

مون وتیشی " من دڵنیام لەوەی ئەمەریکا بە هێمنانە و بەرپرسیارانە مامەڵە لەگەڵ ڕەوشەکەدا دەکات و هەڵوێستیان وەکو هەڵوێستی ئێمە دەبێت."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG