Accessibility links

کۆریای باشوور دەڵێت ئامانجی سزاکان خستنی کۆریای باکوور نیە


وەزیری دەرەوەی کۆریای باشوور کانگ کیۆنگ هوا

وەزیری دەرەوەی کۆریای باشوور کانگ کیۆنگ هوا لە وتەیەکیدا لە نەتەوە یەکگرتووەکان وتی ئامانجی سزاکانی سەر کۆریای باکوور تەنها بۆ فشار کردنە تاوەکو دەستبەرداری بەرنامە ناوەکیی و موشەکییەکەی بێت نەوەک خستنی وڵاتەکە.

بەڵام نوێنەری کۆریای باکوور سزاکانی ڕەت کردەوە لە هەمان کۆنگرەدا و وتی سزاکان چالاک نین و پلانەکانی سیئۆل و واشنتن بۆ دەستپێکردنەوەی مەشقە سەربازییە هاوبەشەکەی نێوانیان زیان دەگەیەنێت بەو هەوڵە ئیجابیانەی کە دەدرێن بۆ باشکردنی پەیوەندییەکانی نێوان دوو کۆریاکە.

وەزیری دەرەوەی کۆریای باشوور وتی " ئامانج لە سزاکان خستنی کۆریای باکوور نیە بەڵام ئامانج لێی ئەوەیە کە بۆی دەربکەوێت داهاتووی وڵاتەکە بەند نیە بە چەکی ناوەکییەوە بەڵکو بەندە بە کارکردنەوە لەگەڵ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا بەرەو وازهێنان لە چەکی ناوەکیی."

لەمیانەی کۆنگرەکەی نەتەوە یەکگرتووەکاندا لە جنێڤ، نوێنەری کۆریای باکوور هان تای سۆنگ ئەمەریکای تۆمەتبار کرد بە گرتنەبەری هەنگاوی مەترسیدار کە هەڕەشە لە پەیوەندییەکانی نێوان دوو کۆریاکە دەکەن کە لە یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی زستانەوە بەرەو باشتر چووە.

وتی " ئەمەریکا دەبێت بزانێت سزا و فشارەکان بەهیچ شێوەیەک کۆریای باکوور ناترسێنن و هەرگیز سەرکەوتوو نابن."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG