Accessibility links

سەرەڕای بڕیارەکەی سەرۆک ترامپ، سیئۆل بەردەوام دەبێت لەگەڵ پیۆنگیانگدا


سەرۆکی کۆریای باشوور مون جەی ئین لەگەڵ ڕابەری کۆریای باکوور کیم جۆنگ ئون

بەرپرسێکی کۆریای باشوور ڕایگەیاند وڵاتەکەی بەردەوام دەبێت لە هەوڵەکان بۆ باشکردنی پەیوەندییەکانی نێوانیان لەگەڵ کۆریای باکووردا، ئەمەش سەرەڕای بڕیارەکەی سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ بۆ کشانەوە لە کۆبوونەوەکەی لەگەڵ ڕابەری کۆریای باکوور کیم جۆنگ ئوندا.

دەزگای هەواڵی یۆنهابی کۆریای باشوور لە زاری وەزیری کاروباری یەکیەتی کۆریای باشوور شو میۆنگ گیۆنەوە بڵاویکردەوە " حکومەتەکەمان بەرپرسیارێتییەکانی ئەو ڕێکەوتنەی کە سەرۆکی کۆریای باشوور مون جەی ئین و ڕابەری کۆریای باکوور کیم جۆنگ ئون پێی گەیشتوون جێبەجێ دەکات بۆ نەهێشتنی چەکی ناوەکیی لە نیمچە دوورگەی کۆریادا."

بەپێی فرانس پرێس وەزیرەکە وتوویەتی " وادیارە کۆریای باکوور هێشتا ڕاستگۆیە سەبارەت بە جێبەجێکردنی ڕێکەوتنەکە و هەروەها لە هەوڵەکانیدا بۆ نەهێشتنی چەکی ناوەکیی و خستنەوەی ئاشتی."

سەرچاوە/ سکای نیوز

XS
SM
MD
LG