Accessibility links

کۆریای باشوور هیوادارە گفتوگۆیەکی بنیاندنەرانە لەنێوان ئەمەریکا و کۆریای باکووردا ئەنجام بدرێت


ئەمڕۆ کۆریای باشوور هیوای خۆی دەربڕی بۆ گفتوگۆی بنیادنەرانەیی نێوان ئەمەریکا و کۆریای باکوور ئەمەش دوای ئەوەی شاندی کۆریای باکوور بە سەرۆکی کۆریای باشوور مون جەی ئینیان ڕاگەیاند کە پیۆنگیانگ ئامادەیە بۆ گفتوگۆکردن.

وتەبێژی وەزارەتی یەکیەتی کۆریای باشوور بایک تای هیون وتی " هیوادارین گفتوگۆیەکی بنیادنەرانە دەست پێبکرێت لەنێوان ئەمەریکا و کۆریای باکووردا."

واچاوەڕواندەکرێت شاندەکەی کۆریای باکوور پێش ئەوەی بڕۆنەوە لە ڕۆژی سێشەممەدا لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی کۆریای باشووردا کۆببنەوە. شاندەکەش سەرۆکی دەزگای هەواڵگری سەربازیی پێشوو کیم یۆنگ چول سەرکردایەتی دەکاتکە تۆمەتبار کراوە بەوەی لە پشت هێرشەکەی سەر کەشتیە جەنگییەکەوە بووە لە ساڵی 2010 دا.

بایک وتی تا ئێستا هیچ چاوپێکەوتنێک پشتڕاست نەکراوەتەوە. هەروەها کۆریای باکوور هەموو ئەو هەواڵانەی ڕەت کردەوە کە پەیوەندییان بە کەشتیە جەنگییەکەوە هەیە کە بووە هۆی کوژرانی 46 دەریاوان.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG