Accessibility links

بەهۆی کۆرۆناوە کۆریای باشوور زۆرێک لە خوێندنگاکانی سیئۆل دادەخات


بەهۆی دووبارە سەرهەڵدانەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە وڵاتەکەدا، کۆریای باشوور فەرمانی داخستنی زۆربەی خوێندنگاکانی سیئۆل و و دەوروبەری دەرکرد، ئەمەش نوێترین ڕێوشوێنەکانی ئەو وڵاتەیە بۆ ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە دوای ئەوەی حاڵەتەکانی توشبوون سەریانهەڵداوەتەوە.

سەنتەری کۆنتڕۆڵکردنی نەخۆشییەکانی کۆریا ڕۆژی دووشەممە 280 حاڵەتی نوێی توشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕاگەیاند، بەمەش کۆی ژمارەی توشبووان لەو وڵاتەدا بەرزبۆوە بۆ 17,945 حاڵەت.

لەگەڵ ئەوەشدا کە زۆرینەی حاڵەتاکانی توشبوون لە ناوەڕاستی سیئۆلی پایتەختدا تۆمارکراون، بەڵام کاربەدەستانی تەندروستی دەڵێن وڵاتەکە لەسەر لێواری بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکەیە لە سەرتاسەری وڵاتەکەدا و داوایان لە خەڵکەکە کردووە لە ماڵەوە بمێننەوە و گەشتەکانیشیان سنووردار بکەن.

وەزارەتی تەندروستی کۆریای باشوور ڕایگەیاند هەموو خوێندکاران جگە لە خوێندکارانی ئامادەیی لە شارەکانی سیئۆل و ئینچیۆن و پارێزگای جیۆنجی تاوەکو 11ی مانگی 9 لەڕێی ئۆنلاینەوە وانەکانیان وەردەگرن.

وەزیری تەندروستی کۆریای باشوور یۆ ئین های وتی لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا لە سیئۆل و دەوروبەری بەلایەنی کەمەوە 150 خوێندکار و 43 کارمەندی خوێندنگاکان توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG