Accessibility links

سەرۆکی کۆریای باشوور: وەستانی دانوستانەکان لەگەڵ واشنتن سوودی بۆ کۆریای باکوور نیە


ئۆفیسی سەرۆکی کۆریای باشوور مون جەی ئین لە زاری سەرۆکی وڵاتەکەوە بڵاویکردەوە چەق بەستوویی دانوستانەکانی داماڵینی چەکی ناوەکی و زیادبوونی گرژییەکانی ئەم دواییانەی نێوان ئەمەریکا و کۆریای باکوور سوودی بۆ پیۆنگیانگ نابێت.

لە کۆبوونەوەکەی لەگەڵ سەرۆکی چین شی جین پینگدا لە پەکین، سەرۆکی کۆریای باشوور مون جەی ئین وتی هیوادارە دوو وڵاتەکە زیاتر یارمەتیدەر بن بۆ دووبارە دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان کە ئامانج لێیان داماڵینی بەرنامە ناوەکی و موشەکییەکەی کۆریای باکوورە.

ئۆفیسەکە لە زاری سەرۆکی چینەوە بڵاویکردەوە " سەرۆکی چین ڕۆڵێکی باش " دەبینێت لەگەڵ موندا تاوەکو پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵاتەکە بگاتە " ئاستێکی نوێی بەرز ".

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG