Accessibility links

کۆریای باشوور داوا لە چین دەکات ڕۆڵێکی بونیادنەرانەی هەبێت دژی مەترسییەکانی کۆریای باکوور


وەزیری دەرەوەی کۆریای باشوور پارک جین داوا لە چین دەکات " ڕۆڵێکی بونیادنەرانەی " هەبێت لە سنووردارکردنی مەترسییەکانی کۆریای باکووردا، ئەمەش دوای ئەوە کۆریای باکوور موشەکێکی باڵیستیکی کیشوەربڕی هەڵدا.

پارک لە پەراوێزی کۆڕبەندی وڵاتانی ئاسیادا لە جاکارتا لەگەڵ دیبلۆماتکاری باڵای چین وانگ ییدا کۆبووە و " بە توندی سەرکۆنەی " هەڵدانی موشەکە باڵیستیکییە کیشوەربڕەکەی کۆریای باکوور کرد.

ئۆفیسی وەزیری دەرەوەی کۆریای باشوور وتی لە بەرژەوەندی هاوبەشی سیئۆل و پەکیندایە کۆریای باکوور کارە وروژێنەرەکانی ڕابگرێت و بگەڕێتەوە سەر گفتوگۆکردن.

وەزارەتی دەرەوەی کۆریای باشوور وتی " وەزیر پارک جەختی لەوە کردۆتەوە لە ئێستادا لە هەموو کات پێشتر گرنگترە چین ڕۆڵێکی بونیادنەرانە ببینێت بۆ ئاشتی و سەقامگیری نیمچە دوورگەی کۆریا."

ماوەی چەندین ساڵە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان دابەش بوون لەسەر چۆنێتی مامەڵەکردن لەگەڵ کۆریای باکووردا.

چین و ڕووسیا کە هەردووکییان ئەندامی هەمیشەیی ئەنجومەنەکەن و مافی بەکارهێنانی ڤیتۆیان هەیە دژی هەر بڕیارێکی ئەنجومەنەکە، ئاماژەیان بەوە داوە سەپاندنی سزای زیاتر بەسەر کۆریای باکووردا یارمەتیدەر نابێت لە کەمکردنەوەی گرژییەکاندا، هاوکات واشنتن پەکین و مۆسکۆ تۆمەتبار دەکات بە تۆمەتی پشت ئەستوورکردنی کۆریای باکوور لە ڕێی ڕێگریکردن لە سەپاندنی سزای زیاتر بەسەر ئەو وڵاتەدا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG