Accessibility links

چین و ڤێتنام سەبارەت بە دەریای باشووری چین خۆیان لە پێکدادان بەدوور دەگرن


چین و ڤێتنام خۆیان بەدوور گرت لە پێکدادان سەبارەت بە دەریای باشووری چین کاتێک سەرۆکی چین شی جین پینگ لەگەڵ سکرتێری گشتی حیزبی شیوعی ڤێتنامی ناگوین فو ترۆنگدا کۆبۆوە، ئەوەش دوای چەند کاتژمێرێک لەوەی سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ ڕایگەیاند کە دەتوانێت ڕۆڵی نێوەندگیر بگێڕێت لەنێوان ئەو دوو وڵاتەدا سەبارە بە دەریای باشووری چین.

پەیوەندییەکانی نێوان هانۆی و پەکین لە مانگی شەشەوە تێکچوون دوای ئەوەی چین فشاری خستە سەر ڤێتنام تاوەکوو دەرهێنانی نەوت لەو شوێنە جێ ناکۆکیی لەسەرەکان ڕابگرێت لە دەریای باشووری چیندا.

تەلەفیزیۆن فەڕمی ڤێتنام بڵاویکردەوە سەرۆکی چین بە ڕابەری ڤێتنامی ڕاگەیاندووە کە حەز دەکات لەگەڵ وڵاتانی باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیادا کار بکات بۆ گەڕانەوەی متمانە و چالاکییەکان لە دەریای باشووری چیندا.

دەزگای هەواڵی چین شینخوا وتی دوو وڵاتەکە ڕێکەوتوون لەسەر چارەسەرکردنی بابەتە دەریاییەکان بە ڕێگەیەکی گونجاو و هەوڵدان بۆ پاراستنی ئاشتی و سەقامگیری.

فشارەکانی چین بۆ سەر ڤێتنام تاوەکوو دەرهێنانی نەوت لە ناوچە جێناکۆکەکان بوەستێنێت بووە هۆی ئەوەی پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵاتە شیوعییەکە بچێتە خراپترین ئاستییەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG