Accessibility links

سەرۆکی کۆریای باشوور: دەبێت توانا سەربازییەکانمان زیاتر بکەین دژی پیۆنگیانگ


سەرۆکی کۆریای باشوور موون جەی ئین

سەرۆکی کۆریای باشوور موون جەی ئین ئاماژەی بەوەدا کە دەبێت سوپای وڵاتەکەی بە هەموو هێزییەوە سەنگ بخاتە سەر بەهێزکردنی توانای بەرگریییە موشەکییەکەی بۆ بەرەنگاربوونەوەی بەرنامە موشەکیی و ناوەکییەکەی کۆریای باکوور تەنانەت ئەگەر گفتوگۆش هەبێت لەنێوان دوو وڵاتەکەدا.

موون لە لێدوانێکیدا لە ئاهەنگی دەرچوانی کۆلێژی سەربازیی وتی " دەبێت سەبارەت بە نەهێشتنی چەکی کیمیایی لە نیمچە دوورگەی کۆریادا قسە لەگەڵ کۆریای باکووردا بکەین، بەڵام لە هەمان کاتدا دەبێت زۆر بەخێرایی هەموو هەوڵەکانمان بخەینە کار بۆ بەهێزکردنی توانای بەرگری موشەکیمان دژی بەرنامە ناوەکیی و موشەکییەکەی کۆریای باکوور."

موون وتیشی لەگەڵ ئەمەریکادا کار لەسەر پەرەپێدانی سیستمێکی بەرگری موشەکیی هاوبەش دەکەن.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG