Accessibility links

سەرچاوەکان: وەزیری دادی ئەمەریکا بەهۆی سەرۆک ترامپەوە بیر لە دەست لەکارکێشانەوە دەکاتەوە


وەزیری دادی ئەمەریکا ویلیام باڕ
وەزیری دادی ئەمەریکا ویلیام باڕ

سەرچاوەیەکی نزیک لە بارودۆخەکەوە بە ڕۆیتەرزی وت وەزیری دادی ئەمەریکا ویلیام باڕ بیر لە دەست لەکارکێشانەوە دەکاتەوە بەهۆی تویتەکانی سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپەوە سەبارەت بە لێکۆڵینەوەکانی وەزارەتی دادی ئەمەریکا، بەڵام وەزارەتی داد وتی باڕ دەست لەکارناکێشێتەوە.

وتەبێژی وەزارەتی دادی ئەمەریکا لە پۆستێکدا لە تویتەر نوسیویەتی " وەزیری داد هیچ پلانێکی دەست لەکارکێشانەوەی نیە."

ڕۆژی سێسەممە ڕۆژنامەی The Washington Post بە جیا ئاماژەی بەوەدا وەزیری دادی ئەمەریکا ویلیام باڕ نیگەرانییەکانی بە کەسە نزیکەکانی سەرۆک ترامپ وتووە، بەڵام ڕوون نیە کە ئایا باڕ ڕاستەوخۆ لەگەڵ سەرۆک ترامپدا قسەی کردووە یاخود نا.

ڕۆژنامەکە لە زاری کەسێکەوە کە ئاشنایە بە بیرکردنەوەکانی باڕەوە بڵاویکردەوە " ئەو سنووری خۆی هەیە."

ڕۆژنامەکە ئەوەشی خستەڕوو پێدەچێت هۆکاری ئەوەی باڕ نیگەرانییەکانی لای ئەو کەسانە باس دەکات کە نزیکن لە سەرۆک ترامپەوە ئەوە بێت کە سەرۆک ترامپ لە پەیامەکەی تێبگات و چیتر لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان شت لەسەر لێکۆڵینەوەکانی وەزارەتی داد بڵاونەکاتەوە.

ڕۆژی سێشەممە سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ ئاماژەی بەوەدا متمانەی تەواوی بە ویلیام باڕ هەیە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG