Accessibility links

سەرکردایەتی ئەمەریکا: لە میانەی هێرشە ئاسمانییەکاندا بۆ سەر سۆماڵ لە مانگی هەشتدا هاوڵاتی مەدەنی نەکوژراون


سەرکردایەتی سەربازیی ئەمەریکا لە ئەفریقا وتی سوپای ئەمەریکا هیچ هاوڵاتییەکی مەدەنی نەکوشتووە کاتێک لەگەڵ هێزەکانی سۆماڵدا لە مانگی هەشتدا بەشداری کردووە لە هێرشە ئاسمانییەکاندا ، ئەمەش لە یەکەم ڕاگەیەنراودا سەبارەت بە ئەنجامەکانی لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە.

بەیاننامەکەی سەرکردایەتی کە دوێنی ئێوارە دەرچوو ئاماژە بە هێرشە ئاسمانییە هاوبەشەکانی نێوان هێزەکانی ئەمەریکا و سۆماڵ دەدات لە گوندی باریری و شایەتحاڵەکان دەڵێن 10 هاوڵاتی مەدەنی کوژراون.

بەیاننامەکە دەڵێت " دوایی هەڵسانگاندنێکی تەواو کە سوپای نیشتیمانی سۆماڵی سەرپەرشتیاری کردووە لەنزیک باریری لە سۆماڵ لە 25ی مانگی هەشتی 2017 دا و ئەو قسانەی کە گوایە هاوڵاتی مەدەنی کوژراون، سەرکردایەتی ئەرکە تایبەتەکانی ئەمەریکا لە ئەفریقا گەیشتە ئەو ئەنجامەی کە ئەو کەسانەی کوژراون تەنها چەکدارانی دوژمن بوون."

ئەرکە سەربازییەکانی ئەمەریکا لە سۆماڵ چڕتر بۆتەوە دوای ئەوەی سەرۆک دانۆڵد ترامپ ڕێی زیاتر خۆشکرد بۆ ئەرکەکانی سوپا لە مانگی سێدا.

هەروەها هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمەریکا لە سۆماڵ بەڕێژەیەکی بەرچاو لەمساڵدا زیادی کردووە بەبەراورد لەگەڵ ساڵی ڕابردوودا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG