Accessibility links

لە تەقینەوەیەکدا لە سۆماڵ 12 کەس لە هێزەکانی ئاسایش کوژران


بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراوەوە لەسەر ڕێگای دەرەوەی شارۆچکەیەکی سۆماڵ 12 کەس لە هێزەکانی ئاسایش کوژران، ئەمەش لەکاتێکدا ڕابەرانی سیاسیی وڵاتەکە بەمەبەستی چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانی نێوانیان لەسەر هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێ لەو شارۆچکەیەدا کۆببوونەوە.

بزووتنەوەی شەبابی سۆماڵ کە شیکەرەوە سیاسیەکان دەڵێن سوورە لەسەر سوود وەرگرتن لەم قەیرانە، بەرپرسیارێتی هێرشەکەی ڕاگەیاند.

یەکێک لە ئەفسەرانی پۆلیسی وڵاتەکە محەمەد ئەحمەد وتی لەنێو کوژراوەکاندا عەبدول ڕەشید عەبدولنوری تێدایە کە بەرپرسی دەزگای هەواڵگری ئاسایشی نیشتیمانیە لە شارۆچکەی دۆسمریب.

پۆلیس وتیشی 12 کەس لە هێزەکانی ئاسایش لە نزیک شارۆچکەکە بەهۆی تەقینەوەکەوە گیانیان لەدەستداوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG