بەپێی شایەتحاڵەکان و کاربەدەستانی ناوخۆی شارەکە لە ئەنجامی تەقینەوەی ئوتومبێلێکی خۆکوژیدا لە پایتەختی سۆماڵ 10 کەس گیانیان لەدەستدا و 18 کەسی دیکە برینداربوون.
گروپی چەکداری ئەل شەباب بەرپرسیارێتی خۆیان لە هێرشەکەی سەر بینایەکی بەڕێوبەرایەتی لە مەقدیشۆی پایتەختی سۆماڵ ڕاگەیاند.
ئوتومبێلێکی بۆمبڕێژکراو خۆی کێشا بە بینایەکدا لە کاتێکدا کۆمەڵەی گەنجان و ئافرەتان لە بیناکەدا لە کۆبوونەوەدا بوون.
شایەتحاڵەکان دەڵێن شۆفێرەکە لە ئەنقەست خۆی کردووە بە دەرگای بیناکەدا و تەقینەوەکەی ئەنجامداوە.
جێگری پۆلیس ئەبوبەکر شێخ ئەحمەد کە لە تەقینەوەکەدا ڕزگاری بووە وتی " لەناو بیناکەدا تەقاندییەوە، تەنها یەک خۆکووژ بوو، کۆمەڵێک خەڵکمان لەدەستدا، زۆربەیان چالاکەوانی گەنج بوون."
تیمەکانی فریاکەوتن بوڵدۆزەر بەکاردەهێنن بۆ دۆزینەوەی ڕزگاربووان و لاشەکان.
سەرچاوە/ VOA