شه‌وی پـێـنجشه‌ممه ئاگرێـک له هوتێل سـۆمای شـاری سلێمانی له کوردسـتانی عێراق که‌وته‌وه و له ئاکامدا 30 که‌س کوژراون و 42 که‌سی دیکه برینداربوون.
کاربه‌ده‌سـتانی خۆجێی ڕۆژی هه‌ینی گوتیان ژن و منداڵ و که‌سـانی بیانی له نێو قوربانیـیه‌کاندان.
سێ که‌س له تاو ئاگره‌که له هوتێله‌که‌وه خۆیان هه‌ڵـداوه‌ته خوارێ و یه‌کێـکیان ده‌موده‌ست گیانی له‌ده‌سـتداوه.
کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن پـێـده‌چێت کێشه له سیستمی ئه‌لیکتریـکی هوتێله‌که هۆکاری ئاگرکه‌وتنه‌وه‌که بێت.
په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له سـلێمانی له‌تیف نێروه‌یی دوو ڕاپـۆرتی له‌و باره‌یه‌وه ناردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی هه‌ردوو ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ.