له بڵاوکراوه‌یه‌ك دا که سێ شه‌مۆ بڵاوکراوه، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا هیلا‌ری کلنتن ده‌ڵێت وڵاته‌یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا نیگه‌رانه سه‌باره‌ت به ژیانی ئێرانیه‌کان که ده‌مه‌ترسی له سێداره‌دران دان به‌هۆی به‌کارهێنانی مافیان بۆ ئازادی راده‌ربرین له پاش هه ڵبژاردنه مشتومه‌ر له‌سه‌ره‌کانی ساڵی رابوردوو. سه‌باره‌ت به گره‌نگی هه‌ڵوێستی ئه‌مریکا له مه‌ر پێشێلکاریه‌کانی مافه‌کانی مرۆڤ له ئێران، موعته‌به‌ر شێروانی گفتگۆی ده‌گه‌ڵ سێامه‌ند موعینی سه‌رۆکی رێکخراوی مافه‌کانی کورد له ئوروپا سازداوه. موعینی ده‌ڵێت ئه‌وه‌ێ که هیلا‌ری کلنتن ده‌ڵێت ئیران ده‌بێ رێز له ئازادییه سه‌ره‌تاییه کانی وڵاتیانی بگرێت وه‌رچه‌رخانێکه له سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریکا هه‌مبه‌ر به ئێران. موعینی له به‌شێكی له گفتگۆکه‌ی دا ده‌ڵێت بناغه‌ی دامه‌زراندنی کۆماری ئیسلامی ئێران له‌سه‌ر تیرۆر‌و سه‌رکووتکردنی نه‌یارانی بووه و له سه‌ره‌تای 80کانیشه‌وه زیندانه‌کانی ئێران به هه‌زاران لاو و ده‌لسۆزی لێ ئیعدام کراوه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی7:59 خوله‌که.