دکتۆر سیروان ئه‌حمه‌د : ئێستا له عێراق حکومه‌تێکی هاوبه‌شیی ڕاسته‌قینه له ئارادا نییه
قسه و باس له نێوه‌نده سیاسیه‌کانی عێراقدا له‌سه‌ر لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له حکومه‌ته‌که‌ی نوری ئه‌لمالیکی گه‌رم و گوڕه و هه‌ندێک ناویش وه‌ک جێگره‌وه‌ی نوری ئه‌لمالیکی باسده‌کرێن.
دکتۆر سیروان ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانی ده‌ڵێت له‌و بڕوایه‌دا نییه ئه‌و ناوانه‌ی ئاماژه‌یان پێکراوه ببنه جێگره‌وه‌ی مالیکی بۆ نمونه وه‌ک ده‌ڵێت حسێن شه‌هرستانی به‌لای کورده‌وه هه‌ر به ته‌واوی ڕه‌تکراوه‌یه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی وتووێژه‌که بن که ماوه‌که‌ی 5:49 خوله‌که.