تاقیگەکانی کۆمپانیای سینۆفارمی چینی ڕایانگەیاند یەکێک لە ڤاکسینەکانیان دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەدا 79 کاریگەرە.
سینۆفارم یەکەمین کۆمپانیای چینیە ڕێژەی کاریگەری ڤاکسینەکەی دژی کۆرۆنا بە ژمارە ڕادەگەیەنێت، لەگەڵ ئەوەشدا بەرپرسانی چینی کۆمەڵێک ڤاکسینیان کە هێشتا بە فەڕمی پەسەند نەکراون داوە بە ملیۆنان خەڵک.
سینۆفارم لە بەیاننامەیەکدا وتی ئەو ڤاکسینەی کە تاقیگەکانی " سی ئێن بی جی " پەرەی پێدەدات لە پەکین لە سەدا 79,43 کاریگەرە.
ئەم ڕێژەیەش کەمترە لەو ڕێژانەی هەردوو کۆمپانیای فایزەر و مۆدێرنای ئەمەریکا لەسەر کاریگەریی ڤاکسینەکانیان ڕایانگەیاندووە، فایزەر لە سەدا 95 و مۆدێرنا لەسەدا 91.
سەرچاوە/ فرانس پرێس