Accessibility links

ئەڵمانیا دەڵێت کشاندنەوەی ئەرکەکانی لە عێراق ئاماژەیەکی هەڵەی لێدەکەوێتەوە


وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا داوای لە پەرلەمانی وڵاتەکەی کرد ئەرکە سەربازییەکانی ئەڵمانیا بۆ مەشق پێکردنی پێشمەرگە درێژ بکاتەوە و وتی کشانەوەی هێزەکانی ئەڵمانیا مەترسی جەنگێکی نوێی ناوخۆ زیاد دەکات.

جێی ئاماژەیە ئەڵمانیا ئەرکە سەربازییەکانی لە مانگی ڕابردوودا وەستاند دوای ئەوەی هەرێمی کوردستان ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی ئەنجامدا.

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا سیگمار گابرێل داوای لەو خەڵکانە کرد کە لە حکومەتی داهاتوودا بەشدار دەبن بەتایبەتی حیزبی سەوزەکان دژایەتی درێژکردنەوەی ئەرکی سەربازیی ئەڵمانیا لە عێراق نەکەن.

گابرێل بەمزووانە لە پۆستەکەیدا نامێنێت دوای ئەوەی حیزبی دیموکراتی هاوبەش شکستێکی گەورەی هێنا لە هەڵبژاردنەکانی 24ی مانگی نۆدا.

ئەڵمانیا نزیکەی 150 سەربازیی هەیە لە عێراقدا بۆ مەشق پێکردنی هێزەکانی پێشمەرگە لە جەنگیاندا دژی ڕێکخراوی داعش لە عێراق و سوریادا.

گابرێل بە ڕۆژنامەنووسانی وت " هەر کاتێک چالاکی کۆمەڵە نێودەوڵەتییەکان لەوێ زیاد ببێت گرژییەکان کەمتر دەبنەوە. کشانەوە ئاماژەیەکی هەڵە دەبێت بۆ لایەنەکان و وەکوو ئەوە وایە ئێمە ڕازی ببین بە مەترسی شەڕێکی دیکەی نوێی ناوخۆ."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG