قه‌یرانی سیاسی عێراق هه‌ر به‌بێ چاره‌سه‌ر ماوه‌ته‌وه، هیچ چاره‌سه‌رێکیش هه‌تا ئێستا له ئاسۆدا نیـیه، به‌ڵـکو به پێچه‌وانه‌وه هه‌تا دێت و بارودۆخه‌که تاو ده‌سه‌نێت و لیستی ده‌وڵه‌تی قانون سه‌رپێچی له داواکاریـیه‌کانی کۆبوونه‌وه پێنج قۆڵیـیه‌که‌ی هه‌ولێر ده‌کات و لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه‌ش له سه‌رۆك وه‌زیران نوری ئه‌لمالیکی به مه‌حاڵ داده‌نێت.
په‌رله‌مانتاری عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانی به‌ڕێز شوان محه‌مه‌د ده‌ڵێت نوری ئه‌لمالیکی و لیسته‌که‌ی وڵات به‌ره‌و ئاقارێکی ترسناك ده‌به‌ن و ده‌سه‌ڵاتیشیان به‌سه‌ر جه‌مسه‌ره سه‌ره‌کیـیه‌کانی عێراق له داراییه‌وه هه‌تا ئاسایش و هه‌واڵگه‌ری قۆرغ کردووه.
ناوبراو ده‌ڵێت لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له مالیکی دوا بژاره‌یه و له کایه‌شدایه، ئه‌گه‌ر بێت و ڕێبازی خۆی نه‌گۆڕێت.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 6:27 خوله‌كه.