ڕێکخراوی ڕۆژنامه‌وانانی بێ سنور له ڕاپۆرتێکی ئه‌م دواییانه ئاراسته‌ی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی کردووه نیگه‌رانی خۆی سه‌باره‌ت به باری ڕۆژنامه‌وانی له هه‌رێمی کوردستان عێراق ده‌ربریوه به تایبه‌تی له‌وه‌تای خۆنیشاندانه‌کانی17ی مانگی 2 که له شاری سلێمانی به‌رێوه‌چون.
سه‌رنوسه‌ری ڕۆژنامه‌ی ئاوێنه شوان محه‌ممه‌د له گفتوگۆی له‌گه‌ڵ موعته‌به‌ر شێروانی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تێڕوانینێکی ته‌ندروست نیه له‌سه‌ر بارودۆخی ڕۆژنامه‌نوسی، هه‌ر گۆڕانکاری له‌بارودۆخی سیاسی بێته دی، کاریگه‌ری ده‌کات له‌سه‌ر بارودۆخی ڕۆژنامه‌گه‌ری. ئه‌وه‌ی له 17ی مانگی ڕابوردو تا ئه‌مڕۆ ڕوداوه، گرفته‌که ئه‌وه‌یه که ده‌ستهه‌ڵاتی سیاسی له کوردستان به به‌رده‌وامی وه‌ک نه‌یار سێری میدیای ئازاد ده‌کات، به‌و مانایه له خۆپێشاندانێکدا، حیسابی خۆنیشانده‌رت بۆ ده‌کات له‌باتی ئه‌وه‌ی حیسابه‌ت بۆ بکات که ئه‌رکی تۆ گه‌یاندنی کۆمه‌ڵێ زانیارییه. ئه‌و حیسابی ئه‌وه‌ت بۆ ده‌کات که تۆ دوژمنیت وه ئه‌وه‌ندێ له چاوی کامیرا ئه‌ترسن له‌وانه‌یه له لوله‌ی ته‌فه‌نگێک یا به‌ردی خونیشانده‌ر نه‌ترسن.