رۆژی پێنجشه‌ممه 25 ی مانگی 11، رۆژی بنبڕکردنی توندوتیژی دژ به ژنانه له جیهاندا. به‌م بۆنه‌یه‌وه جێگری سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا جۆ بایدن له به‌یاننامه‌یه‌کدا پابه‌ندی حکومه‌تی ئه‌مریکی به که‌م کردنه‌وه و نه‌هێشتنی توندوتیژی له‌سه‌ر بنه‌مای ره‌گه‌ز له سه‌رانسه‌ری جیهاندا دوپات کرده‌وه.
له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا، دکتۆر شوکریه ره‌سول، مامۆستای زانکۆی سه‌ڵاحه‌ددین له هه‌ولێر، تیشک ده‌خاته سه‌ر ڕۆڵی کۆمه‌ڵگا، ئاین و داموده‌زگاکان و په‌یوه‌ندیان به توندوتیژی دژ به ژن له کۆمه‌ڵگای کوردی‌دا.
دکتۆر شوکریه ، که ئه‌ندامی پێشووی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عێراقه، ده‌ڵێت ئه‌مرۆ له کوردستاندا چه‌ندین جۆری توندوتیژی هه‌یه و ده‌ڵێت توندوتیژی نه‌ک ته‌نیا له دژی مێینه به‌ڵکو له دژی پیاویش ده‌کرێت و توندوتیژی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و توندوتیژی له بواری کارکردن‌دا هه‌یه.
بۆ بیستنی گفتوگۆی هاوکارمان ئه‌حمه‌د بارزانی له‌گه‌ڵ دکتۆر شوکریه ره‌سول، فایلی ده‌نگی ده‌ستی چه‌پ وه‌یان ژێره‌وه کلیک بکه.