Accessibility links

لە ئەنجامی تەقەکردنێکدا لە خوێندنگەیەک لە واشنتن کەسێک کوژرا و ژمارەیەکی دیکە برینداربوون


پۆلیس و دەزگاکانی ڕاگەیاندنی واشنتن وتیان لە ئەنجامی تەقەکردنێکدا لە خوێندنگەیەکی ئامادەیی نزیک شاری سپۆکەینی ویلایەتی واشنتن کەسێک کوژرا و ژمارەیەکی دیکە برینداربوون

ڕۆژنامەی سپۆکسمان ڕیڤیو وتی کەسێک کە گومانی ئەوەی لێدەکرێت تەقەکەی کردبێت دوای تەقەکردنەکە لە خوێندنگەی فریمان لە گەڕەکی ڕۆکفۆرد دەستگیرکراوە.

وتیشی کەسێک کوژراوە و ژمارەیەکی دیکە برینداربوون.

وتەبێژی نەخۆشخانەکە وتی بریندارەکان لە باروردۆخێکی جێگیردان و چارەسەر وەردەگرن.

ئاشکرا نەبوو قوربانییەکان خوێندکارەکانی خوێندنگەکە بوون یاخوود کارمەندانی خوێندنگەکە.

بەرپرسان ناسنامەی گومانلێکراوەکەیان بڵاونەکردەوە بەڵام سەرۆکی پۆلیسی ناوچەی سپۆکەین کاونتی ئۆزی کینزۆڤیچ وتی " لە ئێستادا ئەنجامدەری تەقەکە لەدواوەی ئوتومبێلی پۆلیسدا دەستبەسەر کراوە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG