Accessibility links

تورکیا: دوو ' تیرۆریستی ' چەکدار لە دەرەوەی دادگایەکی ئیستەنبوڵ لەلایەن پۆلیسەوە کوژراون


بەرپرسانی تورکیا دەڵێن پۆلیسی تورکیا ڕۆژی سێشەممە ژنێک و پیاوێکیان کوشتووە دوای ئەوەی هەوڵییان داوە هێرش بکەنە سەر سەر خاڵێکی پشکنین لە دەرەوەی دادگای سەرەکی ئیستەنبوڵ، شەش کەسی دیکەش بریندار بوون.

وەزیری ناوخۆی تورکیا عەلی یەرلیکایا وتی هێرشبەرەکان ئەندامی پارتی بەرەی شۆڕشگێڕی ئازادی گەل بوون، کە گروپێکی چەپە و لە ساڵەکانی هەشتاکانەوە ماوە بە ماوە هێرش لە تورکیادا ئەنجام دەدات.

گروپەکە بەرپرسیارێتی هێرشەکەی ڕانەگەیاندووە.

یەرلیکایا وتی " لە کاتێکدا کە تیرۆریستان هەوڵی هێرشکردنییاندا و لە ناوبران، شەش کەس بریندار بوون، سێ ئەفسەری پۆلیس و سێ هاووڵاتی سڤیل."

جێی ئاماژەیە بەهۆی هێرشەکانەوە ئاسایشی ئەنکەرە و ئیستەنبوڵ لە ئامادەباشیدان، مانگی ڕابردوو دوو چەکدار لە کڵێسایەکدا لە ئیستەنبوڵ تەقەیان کرد و پیاوێکییان کوشت. ڕێکخراوی داعش بەرپرسیارێتی ئەو هێرشەی ڕاگەیاند.

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG