محه‌مه‌د سدیق که‌بودوه‌ند دامه‌زرینه‌ری رێکخراوه‌ی مافه‌کانی مرۆڤی کوردستان که هه‌ر له ساڵی 2007 وه له لایه‌ن هێزه‌کانی ئاسایشی ئێرانیه‌وه ده‌ستگیر کراوه وه 11ساڵ زیندانی به‌سه‌ر دراوه، به ده‌ستپێشخه‌ری خانه‌واده‌که‌ی و کۆمه‌ڵێک له چالاکانی مافه‌کانی مرۆڤ کامپـینێک له ئارادایه بۆ ناوزه‌دکردنی بۆ خه‌ڵاتی نۆبڵ له ئاشتی. شکوفه قوبادی چالاکی مافه‌کانی مرۆڤ و ئه‌ندامی کامپـینی پشتیوانی له ناوزه‌دکردنی که‌بودوه‌ند بۆ خه‌ڵاتی نۆبل له هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت ئێمه به هۆی پشتیوانی له چالاکیه‌کانی مافه‌کانی سڤیل بۆ په‌ره‌پێدانی به دیموکراسی له ئێران و کێشه‌کانی مافه‌کانی مرۆڤ و ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی که ئه‌و هه‌ڵیگرتووه و ئه‌و چالاکیانه‌ی دژ به توندوتیژی به هه‌ر شێوه‌یه‌ک که ئه‌مڕۆ له پێناویان‌دا له زینداندایه ، بۆیه کاندیدمان کردووه . قوبادی ده‌ڵێت په‌رله‌مانتارێکی نورویژی یه‌كێک له پشتیوانکه‌رانی ئه‌و کامپینهیه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 5:54 خوله‌كه.