لایه‌نه نه‌یاره‌کانی ئه‌لمالیکی ئیمزایان بۆ لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق کۆکردۆته‌وه و سه‌رۆك کۆماریش لیژنه‌یه‌کی وردبینی بۆ لێکۆڵینه‌وه له ئیمزاکان پێک هێناوه.
په‌رله‌مانتاری لیستی گۆڕان له په‌رله‌مانی عێراقدا دکتۆر له‌تیف موسته‌فا ده‌ڵێت ئێمه به‌شداریمان له ئیمزاکان نه‌کردووه، چونکه ئێمه لیستێکی سه‌ربه‌خۆین و بڕیاری خۆمان له کاتی گونجاو‌دا ده‌ده‌ین، له‌ڕابردووشدا هاوپه‌یمانی کوردستانی هیچ به‌شداریه‌کیان له کۆبوونه‌وه پێنج قۆڵیـیه‌کانی نه‌جه‌ف و هه‌ولێر پێ نه‌کردووین.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆکه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 6:21 خوله‌كه.