به‌م دوایـیه ئاخونده‌ی عێراق و سه‌رۆکی ڕه‌وتی صه‌دری موقته‌دا صه‌در له شاری قومی ئێرانه‌وه سه‌ردانی هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی کوردستانی عێراقی کرد و کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ڕابه‌رانی کورد و عێراق ساز دا، له نێویاندا سه‌رۆکی هه‌رێم مه‌سعود بارزانی، ئه‌وه‌ی پـێشوتر بانگهێشتی صه‌دری کردبوو.
ئه‌وه‌ی تێبینی کرا له پاش ئو کۆبوونه‌وه‌یه وتاری توند‌و زبری هه‌ولێر به‌رامبه‌ر سه‌ره‌ك وه‌زیرانی عێراق نوری ئه‌لمالیکی که‌مێك هێور بۆوه.
په‌رله‌مانتاری عێراق له‌سه‌ر لیستی گۆڕان حاکم شێخ له‌تیف ده‌ڵێت ئێستا صهدریـیهکان ڕۆڵی هێلکه‌ی قه‌پانه‌که ده‌بینن له هاوکێشه‌ی سیاسی عێراقدا، و ئێرانیش ڕۆڵ و کاریگه‌ری خۆی له عێراقدا به‌کار ده‌هێنێت.
وه‌لێ ناوبراو ده‌ڵێت نابێت کورد پـشت به هیچ وڵاتێـک ببه‌ستێت، به‌ڵـکو ده‌بێت پـشـت به خۆیان بـبهسـتن.