له چوارچێوه‌ی ناڕه‌زایی ده‌ربڕین دژی تۆپـبارانکردن و بۆردومانی ناوچه سـنووریـیه‌کانی هه‌رێمی کوردسـتان له لایه‌ن ئێران و تورکیاوه و هه‌روه‌ها پـێشـێلکاریـیه‌کانی مافی مرۆڤ له سوریا و چاره‌سه‌ری ئاشـتیـیانه‌ی پـرسی کورد، ڕۆژی یه‌کشه‌ممه کوردانی سـوید خۆپـیشـاندانێـکیان له سه‌نته‌ری شـاری سـتۆکهۆڵم سـازکرد.
ئه‌م خۆپـیشـاندانه له لایه‌ن فیدراسیۆنی کۆمه‌ڵه کوردسـتانیـیه‌کان و ئه‌نجومه‌نی کوردی سوریا له سوید و یه‌کێتی ژنانی کوردسـتان له سوید ئه‌نجامدرا. چه‌ندین وتار خوێندرانه‌وه و به ده‌یان دورشم به‌رزکرانه‌وه که تیایاندا گوزارشت له‌و کاره نامرۆیـیانه ده‌کران که به‌رامبه‌ر خه‌ڵـکی سیڤیلی کورد کراون له لایه‌ن ڕژێمه‌کانی تورکیا و ئێران و سوریا. هه‌روه‌ها له وته‌کانیاندا داویان کرد پـرسی کورد به شێوه‌یه‌کی ئاشـتیـیانه چاره‌سه‌ربکرێت نه‌ک به تۆپـباران و چه‌ک.
هه‌ر بۆ هه‌مان مه‌به‌سـتیش ڕۆژی شه‌ممه خۆپـیشـاندانێـک بۆ به‌رده‌م په‌رله‌مانی سـوید سـازکرا که به خوێندنه‌وه‌ی وتار و سروود پـێشـکه‌شکردن له لایه‌ن چه‌ند هونه‌رمه‌ندێـکه‌وه خۆپـیشـاندانه‌که به‌ڕێوه‌چوو.
فردریک مالم په‌رله‌مانتار له پارتی گه‌لی سوید وته‌یه‌کی پـێشـکه‌شکرد و تیایدا سه‌ره‌ڕای ئیدانه‌کردنی ئه‌م ده‌سـتدرێژیانه‌ی ڕژێمه‌کانی تورکیا و ئێران و سوریا به‌رامبه‌ر خه‌ڵکی کورد ئه‌نجامیان داوه، داواشیکرد نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و یه‌کێتی ئه‌وروپا هه‌وڵی جدی بده‌ن بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان به شێوه‌یه‌کی ئاشتیـیانه.
دواتر ئه‌نیکا لیلمیست ئه‌ندام په‌رله‌مان له پارتی ژینگه‌ی سوید له وته‌که‌یدا دووپاتی کرده‌وه که هیچ وڵاتێـک بۆی نیـیه هێرشبکاته سه‌ر وڵاتێـکی تر و ئه‌م هێرشکردنه‌ی به کارێـکی نایاسایی له قه‌ڵه‌م دا و کوشـتنی خه‌ڵـکی سیڤیلیشی به تاوانێـکی گه‌وره وه‌سفکرد.
جێی ئاماژه پـێـکردنه ڕۆژی هه‌ینیش بۆ هه‌مان مه‌به‌ست کوردانی سـوید خۆپـیشـاندانێـکیان بۆ به‌رده‌م په‌رله‌مانی سوید سـازکرد که تیایدا چه‌ند په‌رله‌مانتارێـکی سویدی ئاماده‌بوون، جگه له ده‌ربڕینی پشـتگیری خۆیان بۆ گه‌لی کورد ئیدانه‌ی ئه‌و کارانه‌ی ڕژێمه‌کانی تورکیا و سوریا و ئێرانیان کرد.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 1:57 خوله‌كه.