Accessibility links

حەشدی شەعبی و سوپای عێراق ئەمڕۆ هێرشیان کردە سەر ناوەندنی قەزای شەنگال و کۆنتڕۆڵی قەزاکەیان کرد.

بەپێی سەرچاوەکان هێزەکانی پێشمەرگە لە شەنگال کشاونەتەوە و هیچ پێشمەرگەیەک لە ناو شەنگالدا نەماوە و ئێستا چەکدارانی حەشدی شەعبی دەستیان گرتووە بەسەر هەموو دامودەزگا حکومیەکان و بارەگاکاندا و ئاڵای عێراقی هەڵدەکەن.

دوێنی هێزە عێراقییەکان دەستیان کرد بە پڕۆسەی کۆنتڕۆڵکردنەوەی ناوچە جێناکۆکییەکان لە نێوان هەرێمی کوردستان و بەغداددا و توانیان کەرکوک و زۆرێک لە ناوچەکانی دەوروبەری کۆنتڕۆڵ بکەنەوە و ئێستاش دەستیان گرتووە بەسەر قەزای شەنگالدا.

XS
SM
MD
LG