Accessibility links

سەرچاوەیەکی تەندروستی: بەهۆی ڕووبەڕووبوونەوەکانی نێوان خۆپیشاندەرانەوە لە نەجەف حەوت کەس کوژراون


سەرچاوەیەکی تەندروستی: بەهۆی ڕووبەڕووبوونەوەکانی نێوان خۆپیشاندەرانەوە لە نەجەف حەوت کەس کوژراون

سەرچاوەیەکی تەندروستی وتی لە شاری نەجەف لە باشووری عێراق دوای ئەوەی لایەنگرانی موقتەدا سەدر کە پشتیوانی لە سەرۆک وەزیری نوێی عێراق دەکەن هێرشیان کردە سەر خێمەیەکی ئەو خۆپیشاندەرانەی کە دژی دانانی سەرۆک وەزیری نوێن، حەوت کەس بە فیشەک کوژراون.

سەرچاوەکە ئاماژەشی بەوەدا دەیان کەسی دیکە برینداربوون و ئەو خۆپیشاندەرانەشی کە کوژراون فیشەکەکان بەر سەر و سنگیان کەوتووە.

دوای ئەوەی سەدر پشتیوانی خۆی بۆ سەرۆک وەزیری نوێی عێراق ڕاگەیاند، ڕووبەڕووبوونەوەی زۆر لەنێوان لایەنگرانی و خۆپیشاندەرەکانی دیکەدا ڕوویداوە بەڵام بەبێ بەکارهێنانی چەک.

دوانیوەڕۆی ڕۆژی چوارشەممە لایەنگرانی سەدر هێرشیان کردە سەر خێمەیەکی ئەو خۆپیشاندەرانەی کە لە ڕۆژی یەکەمی خۆپیشاندانەکانەوە داوای گۆڕینی سیستمی سیاسی دەکەن و سەرۆک وەزیری نوێ ڕەت دەکەنەوە.

ئێوارەی هەمان ڕۆژ ڕووبەڕووبوونەوە ڕوویدا لەنێوان هەردوولادا پێش ئەوەی هێزەکانی ئاسایش بێنە ناوەوە و خێمەی خۆپیشاندەرەکانیان سوتاند.

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG