Accessibility links

گەواهیدانەکەی سێشنس لەبەردەم ئەنجومەنی سیناتدا کراوە دەبێت


جێف سێشنس

گەواهیدانەکەی ڕۆژی سێشەممەی دادوەری گشتی ئەمەریکا جێف سێشنس لەبەردەم لیژنەی هەواڵگری سیناتدا کراوە دەبێت.

واچاوەڕوان دەکرێت سێشنس ڕووبەڕووی پرسیاری قورس ببێتەوە لەلایەن هاوەڵەکانی پێشوویی ئەنجومەنی سیناتەوە سەبارەت بە ڕۆڵی سێشنس لە لێکۆڵینەوەکانی سەبارەت بە پەیوەندییەکانی نێوان کەمپینەکەی سەرۆک ترامپ و ڕوسیا لە ماوەی هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2016 دا.

وەزارەتی داد ڕایگەیاند سێشنس داوای لە لیژنەکە کردووە دانیشتنەکە کراوە بێت چونکە " باوەڕی وایە ئەوە گرنگە خەڵکی ئەمەریکا ڕاستییەکان ڕاستەوخۆ لە خۆیەوە ببیستن."

ئەم گەواهیدانەی سێشنس دوابەدوای گەواهیدانەکی کۆمی دێت لەبەردەم هەمان پانێڵی سیناتدا. کۆمی باسی لەوە کرد لەلایەن سەرۆک ترامپەوە فشاری خراوەتە سەر بۆ ئەوەی واز لە لێکۆڵینەوەکان بێنێت سەبارەت بە پەیوەندییەکانی نێوان ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی پێشوو مایکڵ فڵن و ڕوسیا.

گەواهیدانەکەی کۆمی بووە هۆی توڕەبوونی سەرۆک ترامپ و کۆمی بە تۆمەتی درۆکردن تاوانبارکرد.

سیناتۆر سوسان کۆڵینسی مەین و ئەندام لە لیژنەی هەواڵگریوتی " تێناگەم بۆچی سەرۆک ڕوونکردنەوەیەک سەبارەت بەم کێشەیە نادات و کۆتایی پێبێنێت."

سەرچاوە / VOA

XS
SM
MD
LG