Accessibility links

سێناتۆر بێن کاردن خوازیارە ئەمەریکا گەمارۆ بخاتە سەر ئێران


سێناتۆر بێن کاردن، کاتی وتووێژ هەینی ٥ی مانگی ١ی ٢٠١٨ی زاینی
سێناتۆر بێن کاردن، کاتی وتووێژ هەینی ٥ی مانگی ١ی ٢٠١٨ی زاینی

سێناتۆر کاردن ئەگەرچی پێی وایە مەسەلەی خۆپێشاندانەکان بابەتێکی نێوخۆیی ئێرانە، بەڵام هێشتاش بە پێویست دەزانێت ئەمەریکا لە ئەم بارەیەوە هەنگاو بنێت.

لە وەتا خۆپێشاندانەکان لە ئێران دەستی پێکردوە سەرۆکی ئەمەریکا، کوشکی سپی، وەزارەتی دەرەوە و گەلیک لە سێناتۆرەکان و ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران پشتیوانیان لە داخوازییەکانی خەڵک کردووە.

سێناتۆر بێن کاردین لە پارتی دێمۆکڕات نوێنەر بۆ ئەیالەتی مێریلەند و لە پایەبەرزترین ئەندامی کومیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی سێنێتی ئەمەریکایە.

ڤان سوسترن وتووێژێکی بۆ دەنگی ئەمەریکا لە گەڵ ئەو سێناتۆرە ئەنجام داوە کە بەشێکی پشتیوانی کردنی ناوبراو لە خەڵکی ئێران و هەوڵی ئەوان بۆ بنچینەکانی مافەکانی مرۆڤە.

کاربەدەستانی ئێران لۆمە دەخەنە سەر ئەمەریکا، ئیسرایل و سعودیا کە لە پشت خۆپێشاندانەکانی ئێرانن، بەڵام سێناتۆرکاردین دەڵێت ئەوە خەڵکی ئێرانن کە ڕژاونەتە سەر شەقامەکان.

"ئەوە خەڵکی ئێرانە کە دەنگیان لە دژی حکومەتی خۆیان هەڵدەبڕن. ئەوە ویلایەتەیەکگرتوەکانی ئەمەریکا نیە کە خەڵک کارێک ئەنجام بدەن کە پێیان خۆش نیە. بە لەبەرچاوگرتنی ئەو ڕاستیە کە ئێمە چالاکانە سەرنج دەدەینە ئەو مەسەلەیە، ئەو سەرنجدانە لە لایەن کاربەدەستانی ئێرانەوە بە کاردەهێنرێن کە بڵێن ئەوە ئەمەریکایە نەک خەڵکی ئێران."

سەبارەت بە ئەوە کە داخوا کارێکی دروست دەبێت کە ئەمەریکا لە ئەو ڕێکەوتنە ناوکییەی کە لە گەڵ ئێران کراوە، بێنە دەر یان نا؟ سێناتۆر کاردن پێی وایە لە بەرژەوەندی ئەوان دانیە ئەو کارە ئەنجام بدەن.

"هەڵبەت، پێم وایە دەبێتە کارێکی هەڵە بۆ ئەمەریکا کە لە ڕێکەوتنەکە بێتە دەر. ئێمە دووردەخرێینەوە، ئێمە بە پیاوخراپ دەردەچین لە دەمێکدا ئێران کرداری خراپ ئەنجام دەدات. ئەوە حکومەتی ئەوانە کە پێشێلی یاساکانی نێونەتەوەیی دەکات. ئێمە دەبێت تیشک بخەینە سەر مل کەچکردنی ئێران بۆ ڕێکەوتنەکە و ئەو ڕێکەوتنە بۆ هەمیشەییە. ئەوان ڕیگایان پێ نادرێت خاوەنی چەکی ناوکی ببن یان ئەو چەکانە ساز بکەن. ئێستا پێویستە ئێمە مسۆگەری بکەین کە ئەو ڕێکەوتنە بچەسپێندرێت و ئێران هەرگیز نەبیتە ولاتێکی خاوەن چەکەکانی ناوکی.

سێناتۆر کاردن پێی وایە خەڵکی ئێران شایانی ئازادین.

"ئێرانێکان خەڵکێکی مەزنن؛ ئەوان خوازیاری ئازادین؛ ئەوان خوازیاری ڕەخسانی دەرفەتەکانی ئابوورین. ئەوان زۆریان بەڵێنی پێدرا کە بۆیان جێ بە جێنەکراون، هەر بۆیە جارڕزبوونێکی زۆر لە نێو ئێرانێکان دا هەیە کە بۆ چی ژیانیان باشتر نابێت، بۆچی دەرفەتی باشتریان بۆ ناڕەخسێت. ئەوان دەبینن ڕێبەرییان، حکومەتیان، بەربەستیان بۆ ساز دەکەن لە بەر ئەوەی بیری خۆیان دەردەبڕن و پێم وایە ئێمە دەبێت شانازی بە بوێری ئەوان بکەین."

سێناتۆر کاردن ئەگەرچی پێی وایە مەسەلەی خۆپێشاندانەکان بابەتێکی نێوخۆیی ئێرانە، بەڵام هێشتاش بە پێویست دەزانێت ئەمەریکا لە ئەم بارەیەوە هەنگاو بنێت.

"پرسیار ئەوەیە ئێمە دەتوانین چی بکەین؟ مەبەستم ئەوەیە ئەم بابەتانە بە ئاشکرا بابەتی نێوخۆیین و بۆ ئێمە سەختە راستەوخۆ خۆ تێکەڵی ئەم کارە بکەین. بەلام تا ئەو ڕادەیەی کە کاربەدەستانی ئێران بنچینەکانی دامەزراوی مافەکانی مرۆڤ لە پلەی نێونەتەوەییان پێ شێل کردوە ئێمە دەبێت بە کردەوە هەنگاو بنێین. ئێمە کەرەسەمان هەیە کە دەتوانین لە دژی پێ شێلکرانی مافەکانی مرۆڤ بەکاریان بێنین. خەڵک مافیان هەیە بە ئارامی نارڕەزامەندی سەبارەت بە حکومەتەکەیان دەرببڕن، ئەوان دەبێت لە توانایان دابێت بە بێ ترس وەبەرنان و تۆقاندن دەنگ هەڵبڕن. لە ئێران دا ئەوە ڕاست نیە. بۆیە، مافی ئێمەیە لە بەرئەوەی ئێران مافەکانی مرۆڤ پێ شێل دەکات گەمارۆیان بە سەردا بسەپێنین."

XS
SM
MD
LG